شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر، شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی حەلەب و چەکدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب دەستیپێکردوە، لەكاتێكدا شاندێكی توركیا كەهەردوو وەزیری دەرەوەو بەرگری وڵاتەكەی لەگەڵدایە لەدیمەشقن.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكرەوە، پێكدادانەكە لەدەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لەشاری حەلەب لەئارادایە. هاوکات لەگەڵ ئەم شەڕە، نیشانەشکێنەکانی هێزەکانی ئاسایش لەدەوروبەری فولکەی شیحان جێگیربون و دوو چەکداری سەر بە هێزەکەی ئەحمەد شەرع برینداربون.
هاوکات، فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە رایدەگەیەنێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی دیمەشق هێرشیان کردوەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بازنەی شیحان لە ناو شاری حەلەب.