شارپرێس:
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى هۆشداریده‌دات‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت، "پێچه‌وانه‌ى پێشبینیه‌كانى پێشوو، گۆڕانکاری بەرچاو لەپێشبینییەكانى کەشوهەوا ڕویداوە"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەم، ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو".
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شاره‌زاى بوارى كه‌شناسیى به‌شارپرێسى وت، "سوپاس بۆ خودا له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه گۆڕانکاری بەرچاو لەپێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕویداوە، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و شەپۆلەبارانەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەڕۆژانی 27و 28ى ئه‌م مانگه ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات".
ده‌شڵێت، "لەقۆناغی یەکەمدا شەپۆلەکە لەشەپۆلێکی بەفروبارانی مامناوەند گۆڕاوە بۆ شەپۆلێکی بەفرو بارانبارینی بەهێز، ئێستاش لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێگیربوە".
ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت، "پێچەوانەی ئەو بۆچونەی کە دەڵێت ئەم شەپۆلە مەترسی دروستبونی لافاوى نییە، نەخێر داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەم ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو، چونکە ئه‌گه‌رى هەیە بەهۆی دابەزینی زیاتری پەستانی هەواو دروستبونی بارستە هەوری زەبەلاح کە بەهەوری سوپەرسێڵ ناسراوە، تاوە بارانی خێرا‌و بەلێزمە لەهەندێکاتدا بەشێک لەناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە".
ئه‌وه‌شى وت، "پیشبینیدەکرێت لەهەندێ ناوچه 200 ملم باران ببارێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو‌و دروستبونی لافاو".
