شارپرێس:
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح-ى شیعه‌كان په‌یامێكى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى‌و دانانى چه‌كه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌رگیز قبوڵى ناكه‌ین له‌سه‌ر بڕیارى بیانى چه‌ك دابنێین"، ده‌شڵێت، "حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى ئه‌منیى فه‌رمییه، هه‌ركه‌سیش پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه قسه بكات، پێى ده‌ڵێین: ڕێزى خۆت بگره".
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌شارى به‌غدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و وتى، "ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ده‌بێت كۆتایی به‌ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بێت له‌عێراق هه‌رچى زوه ئه‌م وڵاته به‌جێبهێڵن".
وتیشى:"با پێتان بڵێم، ئه‌وانه‌ى له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه باسده‌كرێن ته‌نها ده‌نگۆن، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كى جدیش هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه، هه‌رگیز ئێمه پێى ڕازینابین، چونكه حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌منیى‌و فه‌رمییه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌ركه‌سیش قسه‌ى له‌و شێوه‌یه بكات‌و بڵێت ده‌بێت حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئێمه پێى ده‌ڵێین ڕێزى خۆت بگره‌و هه‌رگیز شتێكى وا قبوڵناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارێكیش هه‌بێت بۆ چه‌كدانان، ئێمه ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره بیانیى بێت، چونكه ده‌بێت ئه‌وه بڕیارى حكومه‌ت‌و گه‌لى عێراق بێت".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى په‌یامى ئاراسته كردون‌و وتویه‌تى، ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت‌و ئێمه‌ش باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت".
سه‌باره‌ت به‌بڕیارى ئه‌وان وه‌ك سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى، عامرى نه‌یشارده‌وه، ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندییان داوه، به‌ڵام وه‌ك خۆى وتى، "مه‌رجێكیشمان هه‌یه بۆ ئه‌وكاره، ئه‌ویش ئه‌وكاته جێبه‌جێده‌كرێت كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ركى خۆى له‌عێراق كۆتایی پێبهێنێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌ڕونى‌و ڕاشكاوى ده‌ڵێین، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وان كۆتایی به‌ئه‌ركیان بهێنن له‌عێراق، هه‌رچه‌ند خۆیشیان پێشتر وتیان له‌مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌هێنن، به‌ڵام وا كۆتایی 2025 دێت، ئه‌وا هێشتا به‌رده‌وامن‌و له‌عێراق ماونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت، "هه‌ركات هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پابه‌ندى بڕیار‌و به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى بوو، ئینجا ئه‌ركى ئێمه‌ش ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویش جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت، ئه‌وه‌ش بڕیارێكى عێراقیه‌و په‌یوه‌ندیى به‌هیچ وڵاتێكى بیانییه‌وه نییه
هه‌رگیز به‌ده‌ستوه‌ردانى هیچ وڵاتێكى بیانى له‌وكاره ڕازینابین، بونى چه‌ك به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌ركى هێزه سیاسییه‌كانى عێراق‌و ده‌وڵه‌ته، ئێمه‌ش هاوكارى ده‌وڵه‌تى خۆمان ده‌بین له‌و بڕیاره‌دا".
