ئەمریکا سیستمی دژەئاسمانی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 953 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە لەسنوری ڕمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە نیشتنەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو دوو فڕۆکەیە چەک و تەقەمەنی قورسیان پێبووە، جگە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکهاوێژ.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە دوو فڕۆکەکە لە بنکەکە بەرەو بنکەی قەسرەک بەرەو باکووری خۆرئاوای حەسەکە هەڵفڕیوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییە بەردەوامەکاندایە.

ئەوە لەکاتێکدایە تادێت مەترسی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەر بە تورکیا و سوریا زیاتر دەبێت و چالاکییەکانی داعشیش ڕوو لەفراوانبوونن.