شارپرێس:
هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا لە پێگەکانی خۆیان لە شارۆچکەی وەلغا بە گولە هاوەن تۆپبارانی شارۆچکەی عەتیلیان کردووە لەسنوری سوەیدا.
هاوکات چەکدارانی دیمەشق بە دۆشکە لە میحوەری ڕیمە حازمەوە ناوچەکانی عەتیل و سەلیمیان کردە ئامانج.
لەبەرامبەردا هێزەکانی پاسەوانی دروز وەڵامی چەکدارانی دیمەشقیان داوەتەوەو شەڕ ڕوویداوە.
شاری سوەیداو دەوروبەری ڕووبەڕووی پێشێلکاری و هێرشە بەردەوامەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا دەبێتەوە لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووەوە.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هێرشی ئێوارەی ئەمڕۆی چەکدارانی دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەڵەب کە قوربانی لێکەوتەوە.
ئ.ح