شارپرێس:
رۆژنامەیەکی ئەمریکی
ئاشکرایدەکات، لەدوای روخانی رژێمی ئەسەد لەسوریا سوپای ئیسرائیل دەستیکرد بە
ناردنی چەک بۆ گروپە چەکدارەکانی سەر بە دروزەکان لە باشوری سوریا، بۆ ئەوەی
بەربەست لەبەردەم حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع دروست بکات.
ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە
بڵاویکردوەتەوە، پرۆسەکە لە 17ی کانوونی یەکەمی 2024 دەستیپێکردوەو لە
مانگی نیسانی ڕابردودا گەیشتوەتە لوتکە، بەتایبەت کاتێک شەڕ و پێکدادان لەنێوان
چەکدارانی دروز و هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع دروست بوو.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو چەکانەی ئیسرائیل رادەستی دروزەکانی کردوە
زۆربەیان هی چەکدارە کوژراوەکانی حزبوڵڵا و حەماس بون، کە دەست سوپای ئیسرائیل
کەوتبون.
بەپێی راپۆتەکەی واشنتۆن پۆست، ئامانجی
ئیسرائیل لەم هەنگاوە، ئاستەنگ دروستکردنبوو لە بەردەم هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع،
سەرۆکی سوریا بۆ یەکخستنەوەی وڵاتەکە، چونکە ئیسرائیل ویستویەتی لە ڕێگەی
پشتیوانیکردنی چەکدارە دروزەکانەوە بەربەست بۆ حکومەتە نوێیەکەی شەرع دروست بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە مانگی ئابەوە
گواستنەوەی چەک بۆ دروزەکان کەمبوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسرائیل ستراتیژی خۆی
گۆڕی و دەستی بە دانوستان کرد لەگەڵ ئەحمەد شەرع.
محەمەد سەردار