شارپرێس:
وەزیری ناوخۆی تورکیا
ڕایدەگەیەنێت، ئەو فڕۆکەیەکی سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکەی تێدابوە، دوای
ماوەیەک لەفڕینی داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردوە و دواتر هیچ پەیوەندییەکی بە رادارەکانەوە
نەماوە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری
ناوخۆی تورکیا لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی
بەوەکرد،" هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەو فڕۆکەیە نەماوە کە محەمەد حەداد
سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکەی دەگواستەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، فڕۆکەکە
لە ئەنقەرەوە بەرەو ترابلۆس بەڕێدەکەوت، بەڵام هەر لەسەر ئاسمانی ئەنقەرە داوای نیشینەوەی
ناچارییان کرد و دواتر پەیوەندییان بە ناوەندەکانی رادار پچڕا.
هاوکات، میدیاکانی لیبیا
بڵاویانکردەوە، عەبدولحەمید دوبەیبە سەرۆکی حکومەتی لیبیا لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە
لەروداوەکە و پەیوەندیکردن بە لایەنی تورکیا پێکهێنا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد حەداد سوپاسالاری لیبیا لەئەنقەرە لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری
بەرگری تورکیا کۆبوەوە.