سودانی داوادەكات بكرێتەوە بەسەرۆك وەزیران...هۆكارەكەی ئاشكرادەكات

عیراق

28/12/2025‌ 2545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،" بۆ تەواوکردنی کارەکان دەمەوێت ببمەوە بەسەرۆک وەزیرانی عێراق"، لەبارەی هۆكارەكەشیەوە دەڵێت، ئەوە تەنیا خواستێکی تایبەتی خۆم نییە، بەڵکو ئامادەکارییە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی دەستمان پێکردوە. 


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین ڕایگەیاند،"بەرژەوەندی عێراق و گەلی عێراق لە ێشینەی کارەکانمانە، هەروەها سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی و سەلامەتی گەلەکەی ئامانجمانە".

سودانی لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ڕونكردنەوە دەدات و دەڵێت،" چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریدەکات و لە پەرلەمانی عێراقیش دەنگی لەسەر دەدەرێت". ئەوەشی نەشاردۆتەوە، كە دەیەوێت ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وتی،" ئەوە تەنیا خواستێکی تایبەتی خۆم نییە، بەڵکو ئامادەکارییە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی دەستمان پێکردوە".

لەبارەی گروپە چەکدارەکانەوە سودانی وتی،" داماڵینی چەکی گروپەکان بڕیارێکی نیشتمانیی عێراقییە و بەشێکە لەبەرنامەی کارەکانمان، هاوکات گروپە چەکدارەکانمان سەرپشک کردوە لەنێوان دوو بژاردەدا؛ یەکەمیان تێکەڵبون بەدامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکان و دوەمیشیان پەیڕەوکردنی ڕێبازی سیاسییە".

وتیشی،" بەغدا هەوڵەکانی دەستپێکردوە بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەیەکی دوقۆڵی لەنێوان ئێران و ئەمەریکا بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیان، هەروەها پێشنیازەکەمان داوەتە نوێنەری ئەمەریکاو نەلایەنی ئێرانی و نەلایەنی ئەمریکی دژایەتییان بۆ گفتوگۆ نییە، هەرچەندە هەریەکەیان مەرج و ڕێکاری تایبەت بەخۆیان هەیە".