شارپرێس:
دوێنێ له‌كاتى نوێژى هه‌ینى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى
خوێناوى به‌رۆكى عه‌له‌ویه‌كانى گرته‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو‌و بریندارى لێكه‌وته‌وه،
به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى ته‌قینه‌وه‌كه، گروپێكى تیرۆریستى به‌ناوى (سه‌رایا ئه‌نسار
سوننه) به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و كرده‌وه‌یه ڕاگه‌یاند، ڕاپۆرتێكیش ده‌ڵێت،
"ئه‌و گروپه له‌لایه‌ن توركیا‌و سوریاوه پاڵپشتیده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه
له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، به‌فه‌رمى ببێته به‌شێك له‌سوپاى نوێى سوریا".
مێژوو و ناوى ئه‌نسار سوننه بۆ نزیكه‌ى 23 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تا له‌عێراق دژى هێزه سه‌ربازیى ئه‌منیه‌كان‌و
دواتریش كرده‌وه‌ى تیرۆریستییان دژى هاوپه‌یمانان له‌عێراق‌و ته‌نانه‌ت له‌شاره‌كانى
هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵام له‌دواى شكستى گروپى تیرۆریستى داعش له‌عێراق،
ئه‌و گروپه بنه‌و بارگه‌ى پێچایه‌وه‌و ڕ‌وى له‌شاره‌كانى سوریا‌و سنوره‌كانى توركیا
كرد، ئێستاش له‌سوریا چالاكن‌و ڕاپۆرتێكیش ده‌ڵێت، سوریا‌و توركیا له‌پشتى هه‌موو
كار‌و كرده‌وه گروپى تیرۆریستیه‌كانى (ئه‌نسار سوننه)وه‌ن.
دوێنێ هه‌ینى، گەڕەکی وادی زەهاب کە یەکێکە لەگه‌ڕه‌كه
گەورەکانی دانیشتوانی عەلەوی نشین لەحومس، شاهیدی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی بوو کە
مزگەوتێکی کردە ئامانج لەکاتی نوێژی هەینیدا.
به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى ته‌قینه‌وه‌كه، سه‌رایا
ئه‌نسار سوننه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان تەقینەوەکەی ناو مزگەوتی (ئیمام عەلی بن ئەبی
تاڵیب)یان لەگەڕەکی وادی زەهاب ئه‌نجامداوه، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا زیاتر لە 31
كوژراو‌و برینداری لێکەوتەوە، لەنێویاندا سێ منداڵ‌و به‌یه‌كێك لەقورستترین په‌لامارى
سه‌ر عه‌له‌ویان ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک كه قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕى
فۆكس پرێس كردوه، "سەرهەڵدانی سه‌رایە ئەنسار سوننە له‌سه‌ر داوا‌و خواستى میتى
توركیا بوه‌و جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هه‌واڵگریى ده‌سته‌ى ته‌حریر
شام-ى ئه‌حمه‌د شه‌رعیش هاوكارێكى گه‌وره بوه بۆ دروستبونى ئه‌و گروپه‌و به‌و
ناوه، چونكه پێشتر ئه‌نسار سوننه له‌عێراق‌و سوریا چالاك بوه‌و چه‌ندین كرده‌وه‌ى
تیرۆریستى ئه‌نجامداوه".
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو گروپە لەئێستادا
زیاتر لەسێ هه‌زارو 500 ئەندام پێکدێت، کە نزیکەی هه‌زارو 500 پاشماوەی گروپەکانی
جوندولئەقساو حوراسه‌دین لەگەڵ ئەندامانی پێشوی داعش‌و توندڕەوەکانی دیکە پێکدێت.
سەرچاوەکان ده‌ڵێن، "ئەو پێکهاتەیه پاڵپشتی‌و
ڕێنمایی ڕاستەوخۆ له‌هەواڵگریی تورکیا (میت) وەردەگرێت، سه‌رباریى ئه‌وه‌ش، هه‌موو
هه‌وڵه‌كانى توركیا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌چوارچێوه‌ى
وه‌زاره‌تى به‌رگریى‌و سوریا، ببنه به‌شێك له‌سوپاى نوێى ئه‌و وڵاته".
ڕاپۆرته‌كه زانیاریى ورد‌و هه‌ستیار سه‌باره‌ت
به‌پێگه‌و بنكه‌ى سه‌ره‌كیى گروپه تیرۆریستیه‌كان ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت،
"سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره دڵسۆزه‌كانى میتى تورکیا، له‌باره‌گاى سه‌ره‌كى
ئاسایش‌و هه‌واڵگریى ده‌سته‌ى ته‌حریر شام (هێزه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع-ى سه‌رۆكى
سوریا) له‌ناوچه‌ى میزه لەدیمەشق نوسینگه‌یان هه‌یه، به‌ڵام باره‌گاى سه‌ره‌كى
سه‌را ئه‌نسار سوننه دەکەوێتە ناوچەی تەبنی‌و کانەکانی خوێ کە لەنێوان ڕەققەو دێرەزۆردایه".
بەگوێرەی سەرچاوەکان، گروپه تیرۆریستیه‌كه لەلایەن
کەسێکەوە سەرپەرشتیدەکرێت بەناوی (عەبدولقادر موئتەمه‌ن) به‌نازناوی (ئەبو زر سۆماڵى)
كه یه‌كێكه له‌سەرکردە دیاره‌كانى گروپى تیرۆریستى داعش لەسۆماڵ‌و ئێستاش وەک فەرماندەی
گشتیی سەرایە ئەنسار سوننە لەسوریا کاردەکات، فەرماندەی سەربازیی گروپەکەش ناوى (ئەبو
جندل کوه‌یتی)یه.
