شارپرێس:
به‌گوێره‌ى نوێترین
زانیارییه‌كان، مەدلول عەزیز ئەندامی پێشوی مەجلیسی گەلی سوریا‌و کەسایەتیی دیاری دەزگا
ئه‌منیه‌كانى پەیوەست بەبهشار ئه‌سه‌دو زۆر نزیك له‌ئێران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئەلحەفال
یەکێک لەسەرکردەکانی گروپە عەشیرەتە چەکداره‌كانى ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن حکومەتی ئێستاى
سوریاوه لهگرتوخانه ئازادكران، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "پێشتریش زۆر دژى
كوردبون‌و ئێستاش حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتیان پێبدات بۆ دژایه‌تیكردنى
هه‌سه‌ده له‌ڕێگه‌ى گروپى چه‌كداره‌وه".
حکومەتی سوریا مەدلول
عەزیز ئەندامی پێشوی مەجلیسی گەلی سوریا‌و کەسایەتییەکی دیاری دەزگای ئەمنی پەیوەست
بەڕژێمی پێشوو و ئێرانی ئازادکرد، ئەو هەنگاوە پەیوەستە بەچوارچێوەیەکی فراوانتری
ئەمنی ناوچەییەوە کە ئامانجی کاراکردنەوەی تۆڕە کۆنەکانە بۆ بەڕێوەبردنی ئاژاوەگێڕییو
تێکدانی هەر هێزێکی سەربەخۆ لەڕۆژهەڵاتی سوریا.
چەند سەرچاوەیەک زانیارییه‌كانیان
ئاشكراكردوهو وتویانه، "ئازادکردنی مه‌دلول بەشێک نییە لەیەکلاییکردنەوە یان
ڕێکاری یاسایی، بەڵکو بەشێکە لەهەوڵێکی ڕێکخراو بۆ کاراکردنەوەی ئەو کەسایەتیانەی،
پێشتر بۆ سەرکوتکردن‌و زەوتکردنو هاندانی خێڵەکی بەکارهێنراون، بەتایبەتی دژی هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هەسەدە)و ئاماژەکانیش ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، جارێکی دیکە بەکاردەهێنرێتەوە
لهگرژییە ناوخۆیی‌و ناوچەییەکانى سوریا، له‌یه‌ك كاتدا دژى (هه‌سه‌ده، عهلهویو
دروزه‌كان).
لەنوسرەوە بۆ گروپهكانى
ڕژێم
مەدلول عەزیز لەهۆزى
(عوبەیدات)ه كه سه‌ر به‌هۆزى فراوانى (بەکەرە)ن، به‌گوێره‌ى چەندین زانیارییش، لەنێوان
ساڵانی 2012 تاوه‌كو 2015 یەکێکبوه لەسەرکردەکانی گروپى تیرۆریستى بەرەی نوسرە لەدێرەزۆر.
دواتر لەگەڵ داگیركردنى
ناوچەکە لەلایەن داعش، مه‌دلول عەزیز بەرەو دیمەشق هەڵاتوهو لەوێ لەگەڵ هەواڵگری
ئه‌وكاته‌ى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د ڕێكه‌وتنێكى ئه‌منیى واژۆكردوه، دواتر گەڕاوه‌ته‌وه
بۆ دێرەزۆر بۆ دامەزراندنی گروپێكى چهكداریى خێڵەکی، به‌ڵام لایەنگری به‌شار ئه‌سه‌د
کە پێکهاتبون لەچەکدارانی پێشوى به‌ره‌ى نوسره.
ڕاپۆرته‌كان ده‌ڵێن،
دواى ئه‌وه‌ى مه‌دلول گروپه‌كه‌ى دروستكردوه‌و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ڕژێمهكهى ئه‌سه‌ده‌وه
هاوكاریكراوه، چه‌ندین خاڵى پشكنینیان لهئەلعەزیز لەدێرەزورو گونده‌كانى دامەزراندوه
كه بەبازگەکانی ئەبو زباح ناسرابون، خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌راسانیان له‌به‌ر هه‌ڵگیراوه‌و
بازرگانێكى گه‌وره‌ى دراوى ساخته‌ش بوه له‌سنوره‌كه‌ى خۆیدا.
بون بهپەرلەمانتار بەپشتیوانیی
ئێران
لەساڵی 2020 مەدلول عەزیز
بەپشتیوانی ڕاستەوخۆی ئێران‌و گروپهكانى، به‌تایبه‌تیش کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئێران
وه‌ك نەواف بەشیر به‌نازناوى (حاجى عەلی) كه فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بوه
لەناوچەکە، مه‌دلول بوه‌ته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سوریا كه بهمەجلیسی گەلی سوریا
ناوده‌برێت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ حاجى عه‌لى ڕ‌وى لهخراپیى
كردوه‌و چه‌ندینجاریش هه‌ڕه‌شه‌یان له‌یه‌كتر كردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان،
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سوریا بوه، هاوكات ڕ‌وى له‌جیهانى وه‌رزش-یش
كردوه‌و بوه‌ته سه‌رۆكى یانەی وەرزشی (فوتوه)، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك لهوكارهكهشى،
بەهۆی ئاژاوەگێڕییەکانی پەیوەست بەوەرزشەوە، به‌بڕیارێك له‌سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه
دورخراوه‌ته‌وه‌و سزایه‌كى دارایی گه‌وره‌شى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
دواى وه‌رزش، مه‌دلول
کۆمپانیای (شام ئەلعەزیز)ی بۆ هاوردەکردنى کەرەستەی بیناسازیی‌و بەرهەمە نەوتییەکان
دامەزراند، کە هه‌وڵیداوه له‌بوارى ئه‌منییه‌وه ڕوبكاته پرسى ئابورى‌و وه‌ك
بازرگانێك له‌و بواره‌دا ده‌ربكه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردوه، مه‌دلول موڵكێكى
زۆرى لەدێرهزۆرو گونده‌كانى دەوروبەری كڕیوه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوى
(فیراس عێراقی) كه فەرماندەی پێشوی میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانی بوه، به‌ڵام
له‌سه‌رجه‌م ئه‌و مامه‌ڵانه‌دا نوێنەرایەتی سوپای پاسدارانی ئێرانیش هاوبه‌ش بوه.
پەیوەندی ناوچەیی.. لەدێرەزۆرەوە
بۆ لوبنان
ئازادکردنی مەدلول عەزیز
هاوکاتە لەگەڵ ئاشکرابونی تۆڕێکی بەرفراوانی قاچاخچێتی چەک لەسنور بەزاندن کە خاکی
سوریای وەک ڕێڕەوێکی سەرەکی بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی‌و موشەکی پێشکەوتوو بۆ حزبوڵڵا
لەلوبنان گواستوه‌ته‌وه بەهەماهەنگی ڕاستەوخۆی هەواڵگریی تورکیا‌و ئێران.
سەرچاوە ئاگادارەکان
ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ڕۆژی 5ی ئەم مانگە، کاروانێکی نۆ بارهەڵگریی كه پڕبون لهتەقەمەنیو
دوو بارهەڵگریش كه موشەکی پێشکەوتویان تێدابوه، لەڕێگەی حومسەوە گواستراونه‌ته‌وه
بۆ لوبنان، ئه‌وكاره‌ش بەسەرپەرشتی فیرقەی 44ی وەزارەتی بەرگریی سوریا، بەبەکارهێنانی
ئۆتۆمبێلی سەربازیی فەرمی ئه‌نجامدراوه.
خێڵ وەک بەرەیەکو گۆڕینی
ئاڵاکان
دواى ڕوخانى ڕژێمهكهى
به‌شار ئه‌سه‌د، زۆرێك له‌سه‌ركرده‌ى هۆزه عه‌ره‌بیه‌كانى پاڵپشتى به‌شار ئه‌سه‌د،
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ستگیركران،
ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى ده‌ستگیركردنیان، ئازادكران، ئاشكرابوو هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و هۆزانه پێشتر له‌ژێر ئاڵاى به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداریى
هه‌موو تاوانكارییهكیان كردوه، ئێستا به‌یعه‌تیان به‌شه‌رع-داوه‌و جهختیانكردوهتهوه،
ئاماده‌ن هه‌رچى لهدیمهشقهوه پێیان بگات، ئه‌وان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن.
به‌ده‌ر لهمهدلول،
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ئیبراهیم ئەلحەفال كه یەکێکە لەسەرکردەکانی ئەو گروپە عەشیرەتە
چەکدارانەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژێمی پێشوو و سوپای پاسدارانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی
سوریا کاریانکردوە، دواى ده‌ستگیركردنى، توركیا‌و قه‌ته‌ر هاتنهسهرخهتو داوایانكرد،
هه‌رچى زوه ئازاد بكرێت، دواى ئه‌و په‌یامه، ئازادكرا‌و ئێستاش لەگەڵ کەسایەتییەکانی
دیکە کە لەساڵانی ڕابردودا ڕۆڵی ئەمنی‌و سەربازیی هاوشێوەیان گێڕاوە، كار بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى
شه‌رع ده‌كه‌ن.
ئه‌وان جپێشتر بەشدارییان
لەهێرشەکانی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) کردوە له‌سه‌رده‌مى به‌شار
ئه‌سه‌دو هۆكارێكیش بونه بۆ به‌هێزیى گروپه چه‌كداره‌كانى ئێران‌و نزیك له‌و وڵاته‌ش،
ئێستاش لەپێکهاتەی سه‌ربازیى حکومەتی نوێی سوریادا تێکەڵکراونو هەمان ئه‌و ئه‌ركه‌یان
پێدراوه‌ته‌وه، كه پێشتر هه‌یان بوه، ئه‌ویش دژایه‌تیكردنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات
(هه‌سه‌ده)و گه‌لى كورده لهباكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان).
