شارپرێس:
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا
لەبارەی سەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوچە کەناراوەکانی سوریا و هێرشکردنەسەر
عەلەوییەکان هاتەدەنگ و دەڵێت،" هاوشێوەی
ئەو سەرکوتکارییانەیە کە پێشتر لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئەنجام دراون
".
ئیدارەی خۆسەر لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵیت، ئەمە
یەکەمجار نییە ناوچەکانی سووریا روبەڕوی هێرش و پێشێلکاری لە دژی هاووڵاتیانی
مەدەنی ببنەوە، دوێنێ شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب و پێشتریش باشوری سووریا و
ناوچەکانی دیکە روبەڕوی هەمان رەفتار بوونەوە، كە ئەوەش پێویستی بە هەڵوێستێكی
نیشتیمانی جدییە بۆ کۆتاییهێنان بەو سیاسەتە مەترسیدارانەو لێپرسینەوە لە بەرپرسان.
ئەوەشیخستەڕوو، حکومەتی کاتی سوریا بەرپرسیارە لە سەرهەڵدانی ئەو
ئاڵۆزییانە، کە تەنها خزمەت بە قوڵکردنەوەی دۆخی ئاژاوەگێڕی و رێگریکردن لە گەلی
سوریا دەكات داوای مافە سیاسی و مەدەنییەکانیان بكەن، هەمان ئەو سیاسەتە
سەرکوتكارییە بەرهەم دەهێنێتەوە کە سوریاییەکان لە دژی راپەڕین.
ئیدارەی خۆسەر باسی لەوەشکرد، ئەم
هەڵسوكەوتانە بەربەستێکی راستەقینە لە بەردەم هەر دیالۆگێک یان کۆدەنگییەکی
هەمەلایەنەی نیشتمانی دروست دەكەن و چانسی بونیادنانی سوریایەکی نوێ و دیموکراسی و
نا ناوەندی دوای زیاتر لە نیو سەدە لە نادادپەروەری و ستەمکاری لەبار دەبات.
