شارپرێس:
گەمارۆو هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بۆسەر گەڕەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییەی شاری حەلەب بەردەوامن، له‌نوێترین زانیارییشدا، ئاژانسێكى هه‌واڵیى ده‌ڵێت، "ژماره‌یه‌ك له‌دامه‌زراوه حكومییه‌كانی وه‌كو نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگه‌و مزگه‌وت کراون بەسەربازگە".
ئاژانسى هه‌واڵى ئانها زانیاریى گرنگى له‌باره‌ى ڕه‌وشى حه‌له‌به‌وه ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تى، "حکومەتی سوریا، ده‌وروبه‌ری گەڕەکەکانی ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسودی کردوە بەسەربازگەو چەک‌و تەقەمەنی زۆریى تێدا جێگیرکردوە".
ئانها ڕونیكردوه‌ته‌وه، "ژماره‌یه‌ك له‌دامه‌زراوه حكومییه‌كانی وه‌كو نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگه‌و مزگه‌وت، کراون بەسەربازگە".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، گروپە چەکدارەکانی سەر بەحکومەتی سوریا، جارێکی دیکە سه‌رجه‌م ئەو ڕێگایانەیان داخستوه‌ته‌وه کە گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بەگەڕەکەکانی دیکەی شاری حەلەبەوە دەبەستنەوە.
هێزەکانی ئاسایشی كورد لەشارى حه‌له‌ب زانیاریى گرنگى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "هێزەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشق، تانک‌و چەکی قورسیان بەرەو گەڕەکی ئەشرەفیە لەشاری حەلەب جوڵه پێكردوه‌و له‌چه‌ند شوێنێكیش جێگیریان كردون‌و له‌ئاماده‌باشیدان بۆ په‌لاماردانى كورد له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ى شارى حه‌له‌ب".
له‌و ڕوه‌شه‌وه ئاسایشی كورد هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چەکدارانی حکومەتی سوریا، بەرپرسیارن لەبەرامبەر هەر گرژیی‌و هێرشێکى نوێ، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیایى به‌گه‌لى خۆمان ده‌ده‌ین، هه‌ر كه‌سێك هێرشبكات، زۆر به‌توندى وه‌ڵامده‌درێته‌وه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه، گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا به‌به‌رده‌وامى، په‌لامارى خاڵه‌كانى پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی كورد له‌حه‌له‌ب ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وامیش هێزه‌كانى ئاسایش، وه‌ڵامى توندى گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا ده‌داته‌وه.
