شارپرێس:
هەیبەت حەلبوسی بەزۆرینەی دەنگ وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
هەیبەت حەلبووسی کاندیدی حزبی تەقەدوم بەزۆرینەی دەنگ بەسەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا، لەکۆی 309 دەنگ 208 دەنگی بەدەستهێنا.
هەیبەت حەمەد عەباس حەلبوسی، سیاسییەکی عێراقییەو لەدایکبوی ساڵی 1980ـیە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە.
لەخولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (2018-2022) پۆستی سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەی بەڕێوەبردوە، هەروەها بەیەکێک لەسەرکردە دیارەکانی حزبی تەقەدوم دادەنرێت کە لەلایەن محەممەد حەلبوسییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.