شارپرێس:
بەزۆرینەی دەنگ عەدنان فەیحان وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا،
بەبەدەستهێنانی 177 دەنگ، عەدنان فەیحان بەربژێری سادیقون، بەجێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
عەدنان فەیحان، لەساڵی 2024وە پارێزگاری بابلە، یەكێكە لەسەركردە دیارەكانی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق و لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلیستی سادقون سەركەوتنی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ دوشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2025، خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبونەوەی ئەنجامداو دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی ئەنجامدرا.