شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران و دانیشتوانی شارەكەو دەوروبەری ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌ڕێگای شاخی گۆیژه و تونێلی پێشڕه‌و داخراوەو داوا دەكەن لەبەر سەلامەتی خۆیان رڕو لەو ناوچانە نەكەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتوه كه "شۆفێران و دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به اراسته‌ی (شاخی گۆیژه، دۆڵه میران، ئه‌زمڕ) نه‌ڕۆن".
هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێت،" رێگه‌كه داخراوه‌و ڕێگه‌ی ڕۆیشتن هه‌تا فلكه‌ی كوردسات كراوه‌یه له‌وه به‌دواوه سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و دۆڵه میران به‌ره‌و شاخی گۆیژه‌و تونێلی پێشره‌و داخراوه".
ڕاشیگه‌یاندوه كه،" ئاسته‌نگێكی هاتوچۆی زۆر هه‌یه‌و داوا له‌شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كات لەپێناو سەلامەتی خۆیان به ئاراسته‌ی ئه‌و سنوره نه‌ڕۆن.
ئەمە لەكاتێكدایە، شەپۆلێكی چڕی باران و بەفر ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی گرتۆتەوەو لەئێوارەی ئەمڕۆشەوە لەسەنتەری شارەكان بەفر بارین دەستپێكردوە.