شارپرێس:
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كى خێرادا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، هێزى ده‌ریایى كه‌نه‌داى وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌ستنیشانكرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكرایكردوه، ئەو دەستنیشانکردنە لەوەڵامی ناساندنی فەیلەقی قودسى سوپای پاسدارانی ئێرانه لەلایەن کەنەداوه وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، پێکهاتەیەکی بنەڕەتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "خستنەڕوی سوپای پاسداران لەلایەن کەنەداوه لەلیستەکانی تیرۆردا، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، چونكه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، پاسداران هێزێكى فه‌رمیى ئێرانه".