شارپرێس:
دواى چوار ڕۆژ لهدهركردنى بڕیارهكهى ترهمپ بۆ قەدەغەی گەشتی خەڵکی 12 وڵات بۆ ئەمریکا، كۆمارى ئیسلامى ئێران بێدهنگى شكاندو بهرپرسێكى باڵاى وهزارهتى دهرهوهى ئێرانیش دهڵێت:"ئهو بڕیارهى ترهمپ داویهتى، ههنگاوى ڕهگهزپهرستانهیه".
ئاژانسی فەرمی ئیرنا، لەزاری عەلی ڕەزا هاشمی ڕەجا بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێرانییەکان لەوەزارەتی دەرەوە بڵاویکردوەتەوە، "هەنگاوی ئەمدوایەی ئیدارەی ئەمریکا، بۆ قەدەغەی گەشت لەهاوڵاتیانی ئێرانیو چەند وڵاتێکی دیکە بۆ ئەمریکا کە زۆرینەیان موسڵمانن، بڕیارێکی ڕەگەزپەرستیو خۆ بەزلزانینی سیاسییەکانی ئەمریکایە".
دەشڵێت:"ڕێگرییو قەدەغەی گەشت لەهاوڵاتیانی ئێران بۆ ئەمریکا، نەک تەنها دەرخەری دوژمنکارییەکی سەرسەختی سیاسەتی ئەمریکایە بەرامبەر بەئێران، بەڵکو بەهەند وەرنەگرتنو پێشێلکردنی بنەمای مافە نێودەوڵەتییەکانیشە، هەربۆیە ئەم بڕیارە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ".
بهوتهى ئهو بهرپرسه باڵایهى وهزارهتى دهرهوهى ئێران، "بڕیاری قەدەغەی گەشت، لەسەر بنەمای نەتەوە یان ئایین، جیاکاریی ڕەگەزییو ڕەگەزپەرستییەکی بەئەنقەست ڕێکخراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پەیڕەو دەکرێت، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتەسەر ئەستۆیان لەئاستی نێودەوڵەتیدا".
داواشى لەنەتەوەیەکگرتوەکانو ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی مرۆڤ كردوه، سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی ئیدارەی ئەمریکا بکەن.
ئهوهشى باسكردوه، "ئێران، ناکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو بڕیارە ڕەگەزپەستیو جیاکارییەی ئەمریکا بەرامبەر بەخەڵکی وڵاتانی دیکە دەیکات، بەڵکو لەداکۆکیکردنی لەمافی هاوڵاتیانی ئێران بەردەوامدەبێت".
