شارپرێس:
کۆماری ئیسلامی لەناوجەرگەی یەکێک لەسەختترین جەنگەکانی
مێژوی خۆیدایە، بهڵام ڕاپۆرتەکان باس لەپچڕانێکی تەواوی گەیاندن لەنێوان دامەزراوەی
سەرۆکایەتی کۆمارو ڕێبەری نوێی وڵات دەکەن.
بهگوێرهى ڕاپۆرتهكان، کە لەسەرچاوەی ئاگادار
لەناو جەرگەی حکومەتەوە دەستکەوتوەو بڵاوكراوهتهوه، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری
ئێران لەکاتی دەستنیشانکردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێ، هیچ جۆرە پەیوەندییەکی
لەگەڵ ناوبراو نەبوەو لەبێئاگاییەکی ڕەهادا دەژی.
ئەو سەرچاوانهى زانیارییهكانیان ئاشکراكردوه
دهڵێن، نەک تهنها هەر پزیشکیان، بەڵکو تەواوی کابینەی حکومەت هیچ زانیارییەکیان
لەسەر دۆخو شوێنی مانەوەی موجتەبا خامنەیی نییە، لەیازدەیەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران
لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل، ئەم دابڕانە سیاسییە، نیشانەی تێکچونی شیرازەی بڕیاردانە
لەتاران.
سەرچاوەکان وتویانه، "ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان
نییە دۆخی موجتەبا خامنەیی چۆنە، وەزیرەکانی حکومەت بێهەواڵنو تا ئەو جێگەیەی
بزانین، خودی پزیشکیان هیچ تەلەفۆن یان دیدارێکی لەگەڵ ئایەتوڵا موجتەبا نەبوە".
چاودێرانى سیاسیىو سهرچاوهكانى ئاگادار لهحكومهتى
تارانهوه وتویانه، ئەم دۆخە چەند نیشانەیەکی مەترسیدار دەخاتەڕوو، بۆ نمونه بۆشایی
لەفەرماندەیی، لەکاتی شەڕدا، پچڕانی پەیوەندیی نێوان ڕێبەری باڵا (وەک فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکان)و سەرۆک کۆمار، دەبێتە هۆی پەککەوتنی بڕیارە ستراتیژییەکان،
ههروهها گومانی ئەمنی، ئەگەری ئەوە هەیە موجتەبا خامنەیی لەشوێنێکی نادیارو لەژێر
پاراستنی توندی سوپای پاسداران بێت بەبێئەوەی حکومەتی مەدەنی ئاگاداربکرێتەوە، لهگهڵ
تەنگژەی شەرعییەت، ئهمهش خۆى دهبینێتهوه لهدابڕانی سەرۆک کۆمار لەڕێبەر، ئهمهش
جارێكى دیكه نیشانەی ئەوەیە کە دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت) لەبازنەی بڕیارە
گرنگەکان دەرکراوە.
لەکاتێکدا ئاسمانی ئێران لەژێر هەڕەشەی بەردەوامی
هێرشەکاندایە، دیارنەمانی ڕێبەری نوێو بێدەنگییەکەی بەرامبەر بەسەرۆک کۆمار، پرسیارێکی
گەورە لەسەر داهاتوی سیاسییو سەربازیی وڵاتەکە دروستدەکات.
