بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەسنوری سوریا بۆردۆمانکران

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئەنبار ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پێنج ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هێرشێکی ئاسمانیدا برینداربوون، ئەمەش سێیەم ڕووداوی لەو جۆرەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، "هێرشێکی ئاسمانی بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار، لە  ڕۆژئاوای عێراق کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج ئەندامی هێزەکە برینداربوون".

 

سەرچاوەکە وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هێرشێکی ئاسمانی بارەگاکانی لیوای 18ی هێزی حەشدی شەعبی لە شاری قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کردە ئامانج، جگە لە چەند شوێنێکی نزیک سنووری لەگەڵ سوریا و هەروەها چەند بارەگایەک لەسنوری کەرکوک.