شارپرێس:
"ئەڵقەی گەمارۆکە
توندتر دەبێت"، ئەمە پەیامی کۆتایی سوپای پاسدارانی ئێران بوو بۆ ئیسرائیل،
کاتێک لەنیوەشەوێکی خوێناویدا ئاسمانی ناوچەکەی بەموشەکە قورسەکانی (قەدرو خوڕەمشههر
) سور پۆشکرد.
لەهەنگاوێکدا، سوپای پاسداران شەپۆلی 31و 32ى هێرشەکانی
وەک وەفایەک پێشکەش بەموجتەبا خامنەیی کرد، کە وەک سێیەم ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەستنیشانکراوە،
چاودێرانیش پێیانوایه، ئهوهى ڕویدا، تەنها هێرشێکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو نمایشکردنی
دەسەڵاتی سیاسیی نوێی تاران بوو لەڕێگەی ئاگرو پۆڵاوە.
فەرماندەیی سەربازیی ئێران دهڵێت، "ئەو دۆخەی
کە تێیدا ئیسرائیلییەکان لەنێوان دوو زەنگی مەترسیدا هەناسە دەدەن، نابێتە ڕابردوو،
بەڵکو دەبێتە ژیانی ڕۆژانەیان".
لهڕاگهیهنراوێكدا فهرماندهییهكه نوسیویهتى،
"موشەکە هێشوییهكان دڵی تەلئەبیبیان هەژاندوەو فەوزایەکی گەورە لەفڕۆکەخانەی
(بن گۆریۆن) دروستبوە، بەجۆرێک کە ئیسرائیلییەکان لەکاتی هەڵاتندا بەگژ یەکدا چونەتەوە".
عەمید ئیبراهیم زوڵفەقاری وتەبێژی بارەگای خاتهمولئهنبیا
بەزمانێکی هەڕەشەئامێز ڕایگەیاند، "هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەناوچەکەدا پارێزراو
نییە، ئێمە بۆسەمان بۆ داناونو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ئێستا ئامانجی ڕاستەوخۆی
درۆنو موشەکە وردەکانی ئێرانن".
لەکاتێکدا میدیاکانی ئیسرائیل باس لەکوژراوو وێرانکاریی
گەورە دەکەن، عەمید مەجید موسەوی لەناوجەرگەی مەیدانەکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو
وتى، "هێرشەکانمان بۆ چرکەیەکیش ناوەستن".
چاودێرانیش باس لهوهدهكهن، ئهو پهیامهى
زوڵفهقارى، گەورەترینو توندترین هێرشی ئێران بوە لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە،
کە تێیدا هێزی ئاسمانیو موشەکیی ئێران هەموو توانایەکی خۆی بۆ شکاندنی توانا
ئاسمانیهكانى ئهمریكاو ئیسرائیل خستوەتەگەڕ.
