هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵات کۆبووەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە کاروباری بەڕێوەبەریی هاوپەیمانی تاوتوێ کران و بڕیاریان لەسەر درا.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان، دەرەنجامەکانی شەڕ و ڕەوتی گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان هەڵسەنگێندرا و بۆ چەند ئەرکێکی هاوپەیمانی بڕیار وەرگیرا. بابەتی ئاییننامەی نێوخۆیی هاوپەیمانی، پەسندکردنی لۆگۆی هاوپەیمانی، خاڵە جەوهەرییەکان بۆ ڕاییکردنی کاروباری مەیدانیی هاوپەیمانی لە قۆناغی گوزار و چەندوچۆنیی دیپلۆماسی و چۆنیەتیی دەرکەوتنی هاوپەیمانی لە دەرەوەی وڵات چەند تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.

هاوکات دوا بەشی کاری کۆبوونەوەکە ڕاگواستنی بەرپرسایەتیی دەورەیی هاوپەیمانی بوو.