شارپرێس:
مەحمود خەلیل عەلی
(سیامەند عەفرین)، بهرپرسى ئاسایشى ڕۆژئاواى كوردستانو جێگریى بهڕێوهبهرى
ئاسایشى پارێزگاى حهسهكه، زەنگی کۆتاییهاتنی سەردەمی کۆچبەریی لێداو وادەی گەڕانەوەی
یەکەم کاروانی ئاوارەکانی عەفرینی بۆ زێدی باووباپیرانیان ڕاگەیاند.
دوای ساڵانێک لەچاوەڕوانیو
ژیان لەژێر تەمومژی ئاوارەییدا، بڕیاری گەڕانەوە بوو بەواقیع، ئەم هەنگاوە دوای سەردانێکی
مەیدانیی وهفدى سەرۆکایەتی سوریاو ئاسایشى ڕۆژئاواى كوردستانو دیدار لەگەڵ خەڵکی
عەفرین هات، کە تێیدا بڕیاردرا بەکردەیی دەست بەڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی هاوڵاتیان
بکرێت.
بهگوێرهى ئهو
زانیاریانهى سیامهند ئاشكریكردوه، ئهمڕۆ دوشەممە 9ى ئادارى 2026، دەبێتە مێژویەکی
نوێ بۆ عەفرینییەکان، یەکەم کاروان کە لە400 خێزان پێکدێت، کاتژمێر 10ی بەیانی لەدەوروبەری
دەوارى پانۆراما لەشاری حەسەکە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بەرەو ماڵو حاڵی خۆیان لەعەفرین
بەڕێبکەون.
سیامەند عەفرین
لەپەیامەکەیدا جەختی لەوەکردوهتهوه، ئەم هەنگاوە تەنها گەڕانەوەیەکی ئاسایی نییە،
بەڵکو کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ ئاسایشو سەقامگیریی سوریا.
عهفرین ئهوهشى
وتوه، "سەردەمی کۆچبەری دەبێت کۆتایی بێتو کوڕانی ئەم خاکە بەسەربەرزییو کەرامەتەوە
بگەڕێنەوەسەر ماڵو موڵکی خۆیان".
ئەم کاروانە تەنها
سەرەتایەکە؛ بهگوێرهى زانیارییەکان، هەوڵەکان لەئاستی باڵادا بەردەوامن بۆ تێپەڕاندنی
هەموو ئاستەنگە لۆجستیو ئەمنییەکان تائەوکاتەی دواهەمین ئاوارە دەگەڕێتەوە ناو ماڵی
خۆی.
ئەم گەڕانەوەیە
کە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنە نوێیەکاندایە، ئومێدێکی گەورەی لای هاوڵاتیان دروستکردوە
کە دوای ساڵانێک لەدورەوڵاتی، جارێکی دیكه بۆنو بەرامەی خاکی عەفرین هەڵمژن.
