شارپرێس:
دوای چەندین هەفتە
لەشەڕە دەنوکو لێدوانی توند، دواجار کێڵگەی مینی پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترهمپو
کیر ستارمهر گەیشتە قۆناغی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی ڕابردوو
تەنها بۆ باسکردنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوو، بەڵکو هەوڵێکی دوایین سات بوو بۆ
ڕزگارکردنی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی کە ترهمپ بەوێرانبوو وەسفیکردبوو.
ستارمهر لەژێر
فشاری پیاوە توڕەکەدا
کیر ستارمهر کە
لەسەرەتادا نەیویست بەریتانیا تێوەبگلێنێت لەشەڕی دژ بەئێران، دواجار ڕەزامەندی نیشاندا
بەبەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، ئەم هەنگاوە وەک پاشەکشەیەکی تاکتیکی
دەبینرێت بەرامبەر بەفشارەکانی ترهمپ کە پێشتر بەگاڵتەجاڕییەوە وتبوی،
"ستارمهر، وينستۆن چهرچڵ نییە".
حاڵەتێکی دەگمەن
لەمێژوی هاوپەیمانێتی
ئەوەی ئەو ڕاپۆرتە
دەخاتە خانەی کاریگەرەوە، ئەو زمانە توندەیە کە ترهمپ بەکاریهێناوە، کاتێک دەڵێت،
"ئێمە بێوەفایی لەندەن لەبیر ناکەین"، ئاماژەیە بۆ درزێکی قوڵ لەمتمانەی
نێوان هەردوو وڵات، هەرچەندە بەریتانیا بیر لەناردنی دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەکاتەوە،
بەڵام ترهمپ بەلوتبەرزییەوە وەڵامی دانەوەو وتی، "پێویستمان پێیان نییە بۆ
بردنەوە".
کۆتاییو ئاسۆکان
ئێستا پرسیارە گەورەکە
ئەوەیە، ئایا لێکتێگەیشتن لەسەر بەکارهێنانی بنکە ئاسمانییەکانی (سلاح الجو الملكی)
دەبێتە پردی ئاشتبونەوە، یان ترهمپ هەر بەچاوی هاوپەیمانێکی لاواز سەیری ستارمهر
دەکات؟ ئەوەی لەپەیوەندییەکەیاندا هەستی پێدەکرێت، "سەردەمێکی سارد"ە لەناو
گەرمەی شەڕێکی گەورەی ناوچەکەدا.
