شارپرێس:
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، شەڕ لە ئێران دەتوانێت چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر و کەشتی سەربازی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکەین.
ماکرۆن ڕونیکردەوە، کار لەسەر ئەرکێکی فرەنەتەوەیی دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا.
دەشڵێت، داوای لەپزیشکیان کردووە گەروی هورمز بکەنەوە.