سبەی تەواوی مووچەی مانگی شوبات دەگات

کوردستان

08/03/2026‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، گوژمەیەکی تر لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە گوژمەیەکی تر بەبڕی (٣٦٥ ) ملیارو ( ٧٠٢ ) ملیۆن دینار وەک بەشێکی تر لەتەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دەشڵێت، چاوەڕێ دەکەین سبەی دووشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.