ترەمپ: ئێران بەهێرشی ساختە نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئێران هێرشی ساختە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پێش هەڵبژاردنەكانی نیوەیی ئەمریكا دروست دەكات.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێكدا نووسیویەتی: ئێران هەموو هەوڵێك دەدات بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لەپێش هەڵبژاردنی نیوەیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، تەنانەت خەریكی هەڵبەستنی هەواڵی ساختەی هێرش  و چاندنی مینە.

دەشڵێت، "ئێران بەردەوامە لە كوشتنی خۆپیشاندەران و هەركەسێك كە بێتە سەر ڕێگایان. ئەوە ڕژێمێكی بەڕاستی خراپە، و هیوادارم گەلی ئەمریكا و هەموو جیهان تێبگەن كە ئەوان چەندە خراپن".

ترامپ ڕاشیگەیاند: لە ماوەی كەمتر لە ٧ مانگدا ٧٥ هەزار خۆپیشاندەر كوژراون.