ماكرۆن هەوڵێك بۆ ڕووخاندنی كۆماری فەڕەنسا ئاشكرادەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێش:

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ڕۆژی پێنجشەممە، گروپە چەپە توندڕەوەكانی تۆمەتبار كرد بە كردەی سوتاندن و ئاژاوەگێڕی و دەڵێـت، كار بۆ ڕووخاندنی كۆماری فەڕەسا دەكەن.

ماكرۆن لە كۆتایی كۆبوونەوەیەكدا لە كۆشكی سەرۆكایەتی ، وتی: ئێمە شاهیدی كردەوەی سیاسی، تەنانەت سووتێنەریش بووین كە لەلایەن گروپ و ڕێكخراوە چەپە توندڕەوەكانەوە بە ئامانجی ڕووخاندنی كۆمار ئەنجامدراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئەم گروپانە بە مەترسی و توندوتیژی لەڕادەبەدەر تایبەتمەندن".

ناوبراو وتی: "هەزاران كەس گیراون، سەدان كەسی دیكەش زیندانی كراون، هەوڵەكانیش لەو بارەیەوە بەردەوام دەبن، بەڵام وەزیری داد ڕاستی كرد كە داوای كرد كە زۆرترین سزا بسەپێنێت".