ئەمریکا هێزەکانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمدەکاتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمریکا بە بێدەنگی هێزەکانی لە هەندێک بنکەی سەربازی لە ئوردن، قەتەر و کوەیت دەکێشێتەوە، لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی خۆی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم دەکاتەوە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەم جوڵانەوانە وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ پارێزگاری لە هێزەکان دەکرێن، بەهۆی بەرزبونەوەى هەڕەشەکانی ئێران؛ لەهەمانکاتدا پێنتاگۆن پێداچونەوە بە نەخشەی جێگیرکردن و دابەشکردنی هێزەکانی لە ناوچەکەدا دەکات.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاگاداری دەدات کە تاران خاوەنی تەکنەلۆژیای نوێ و پێشکەوتووە، کە توانای لێدانی بنکە و بەرژەوەندییە ئەمریکییەکانی هەیە لە دورییەکی زیاتر و لە دەرەوەی سنوری ناوچەکەدا.