شارپرێس:
جانسو ئۆزدەمیر و سةحرا میرۆ هەردوو پەرلەمانتارو نوێنەری پارتی چەپ لەپەرلەمانی
فیدراڵیی ئەڵمانیا (بوندستاگ)، ناڕەزایەتی توندیشان نیشاندا بەرامبەر بەسەپاندنەوەی
نوێی سزای سێدارە بەسەر (وریشە مورادی) ژنه زیندانیی سیاسیی کورد، بەفەرمیش داوای
ئازادکردنی دەستبەجێی دهكهن.
جانسو ئۆزدەمیر نوێنەری پارتی چەپ لەبوندستاگ لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس پهیامێكى
بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "ڕژێمی ئێران دەیەوێت بەدەرکردنی سزای سێدارە،
تەواوی دەنگی بزوتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی) کپبکاتەوە".
هۆشداریداوه کە لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی باسەکانی دیكهى پەیوەست بەئێرانە،
زیندانییە سیاسییەکان لەبیردەکرێنو پەیامە فەرمییەکەشی بەدروشمی «ئازادی بۆ وریشە
مورادی» کۆتایی پێهێناوه.
هاوكات سةحرا میرۆ نوێنەری تری پارتی چەپ لەویلایەتی بادن-ڤوێرتەمبێرگ لەئینستاگرامى
خۆى لهبارهى ئهو ژنه كوردهوه لهزیندانهكانى ئێران هاتوهته دهنگو دهڵێت،
"بهتوندی سزاکەی ئیدانە دهكهم، وریشە مورادی دوجار سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە؛
تەنها لەبەرئەوەی ئامادەنییە بێدەنگ بێت".
میرۆ جەختیکردوهتهوه، کۆماری ئیسلامی دەیەوێت بەرخۆدانی ژنان بەتوندوتیژی
دابپڵۆسێت، بەڵام هاوپشتیی ئەوان سنورە نێودەوڵەتییەکان دەبەزێنێتو داوای هەڵوەشاندنەوەی
دەستبەجێی سزاکەی کردوه.
وریشە مورادی کە خەڵکی شاری سنەى ڕۆژههڵاتى كوردستانو ئەندامی کۆمەڵگەی
ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)یشە، لە10ی ئابی ساڵى 2023و لەکاتی گەڕانەوەی
لەکرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکراو بەتۆمەتی (یاخیبونی چەکدارانە
دژ بەبنەماو بنکەکانی دەسەڵاتی سەرەکیی دەوڵەت)، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
سەرەڕای ئەوەی پێشتر سزاکە لەلایەن دیوانی باڵای دادوەریی وڵاتەوە هەڵوەشێنرابووەوە،
بەڵام لقی 15ی دادگای شۆڕش بەبێ چاککردنی کەموکوڕییە یاساییەکان، جارێکی دیكه سزای
سێدارەکەی بەسەردا سەپاندەوە.
