پاكستان هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكانی عێراق و ئێران دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

حكومەتی پاكستان ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد پێش گەشتكردنیان بۆ عێراق و ئێران وریای ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بن.

  وەزارەتی كاروباری ئایینی و هەماهەنگی ئایینەكان هۆشداری بە گەشتیارانی پاكستانی بەتایبەت زیارەتكارانی ئاینی داوە وریای ئەگەری ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەكان بن بەتایبەت گەشتەكانی نەجەف بۆ تاران و نەجەف بۆ مەشهەد لەسەر هێڵەكانی ئێران، تا بتوانن رێگای نوێ بدۆزنەوە.
 
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، "زیارەتكاران كە سەردانی ئێران و عێراق دەكەن، هێڵی ئاسمانی ئێران بەكاردەهێنن، یان پلانیان هەیە گەشت لەنێوان تاران و مەشهەد بۆ نەجەف بكەن، پێویستە ئامۆژگاری بكرێن كە خۆیان بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان ئامادە بكەن".