چەکی کوشندەی تاران؛ موشەکی بالیستیکی ئێرانی.. چی دەزانین دەربارەی جۆرەکانیان و مەودایان؟

ڕاپۆرت

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ هەر گرژییەکی نوێ لە نێوان ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، تیشکدەخرێتە سەر سیستەمی مووشەکیی ئێران و سروشتی پەرەسەندنی تەکنەلۆژییەکەی کە وەکتەحەدایەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپادەردەکەوێت. 

 
لە دوای 28ی شوبات، ڕێکەوتی دەستپێکردنیجەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تاران سەدان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل و وڵاتانیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. ئێران خاوەنیجبەخانەیەکی هەمەچەشنە لە مووشەکی بالیستی و کرۆز و  (هایپەرسۆنیک)ـە، بەڵام وا دیارە لەهێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو شێوازی بەکارهێنانیانی گۆڕیوە.

بەپێی نووسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریینیشتمانی ئەمریکا، ئێران گەورەترین کۆگایمووشەکی بالیستیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. مەبەست لە مووشەکی بالیستیی ئەو چەکانەیە کەبە پاڵنەری مووشەکی کار دەکەن و دواتر دەکەونە ناو ڕێڕەوی کەوتنی ئازاد، دەتوانن کڵاوە جەنگییەجیاوازەکان هەڵبگرن، جا تەقەمەنی کلاسیکی بن یانچەکی بایۆلۆژئی و کیمیایی و تەنانەت ئەتۆمییگریمانکراو.
ئێران خاوەنی مووشەکی مەودا کورت و ناوەندە،مەودای مووشەکە کورتخایەنەکان لە نێوان 300 بۆ1000 کیلۆمەترە و وڵاتانی نزیک وەک دەوڵەتانیکەنداو دەکەونە ناو بازنەی مەودایانەوە، بەڵاممووشەکە مەودا ناوەندەکان دەتوانن بگەنەئیسرائیل، چونکە مەوداکەیان دەگاتە 1000 بۆ2000 کیلۆمەتر.

ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو مووشەکەئێرانییانەیە کە مەوداکەیان دەگاتە ئیسرائیل:
مووشەکی "سەجیل": مەوداکەی دەگاتە 2000 تا 2500 کلم بە خێرایی 12 تا 14 ماخ (Mach). 
مووشەکی "خوڕەمشەهر 4" (خەیبەر): مەوداکەی2000 کلم و خێراییەکەی 16 ماخ لە دەرەوەی بەرگیهەوا و 8 ماخ لە ناوەوەی بەرگی هەوا. 
مووشەکی "عیماد": مەوداکەی 2000 کلم و خێراییەکەی 7.2 ماخ. 
مووشەکی "شەهاب 3": مەوداکەی 2000 کلم و خێراییەکەی 7 ماخ. 
مووشەکی "قەدر": مەوداکەی 2000 کلم و خێراییەکەی9 ماخ. 
مووشەکی "پاوە": مەوداکەی 1650 کلم و خێراییەکەی600-900 کلم لە کاتژمێرێکدا. 
مووشەکی "فەتاح 2": مەوداکەی زیاترە لە 1400 کلم بە خێرایی 5 ماخ. 
مووشەکی "حاج قاسم": مەوداکەی 1400 کلم و خێراییەکەی 5 ماخ. 
مووشەکی "خەیبەر شکێن": مەوداکەی 1450 کلم و خێراییەکەی زیاتر لە 5000 کلم لە کاتژمێرێکدا. 
مووشەکی "زولفەقار": بە مەودای 700 کیلۆمەتر. 
 
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مووشەکەکانی وەک"خوڕەمشەهر-4" کە بە "خەیبەر"یش دەناسرێت،لەگەڵ "سەجیل" و "قەدر" و "عیماد" لە ڕوویتیۆرییەوە دەتوانن بگەنە چەند شارێکی ئەوروپیوەک ڕۆما و بەرلین، ئەگەر کێشی کڵاوەجەنگییەکەیان کە 1800 کیلۆگرامە کەم بکرێتەوەبۆ نزیکەی 700 تا 1000 کیلۆگرام. هەروەها ئێرانخاوەنی مووشەکی کرۆزی جۆری "سۆمار"ـە کەمەوداکەی لە نێوان 2000 بۆ 3000 کیلۆمەتردایە.