شارپرێس:
ئاگری گرژییه‌کان
لەناوچەکەدا بڵێسە دەسەنێت، له‌مكاته‌دا هۆشدارییه‌كانی شێخ حه‌مه‌د بن جاسم سه‌رۆك
وه‌زیرانی پێشوتری قه‌ته‌ر، ته‌وژمێكی نوێی له‌مشتومڕ دروستكردوه، بن جاسم په‌رده
له‌سه‌ر سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار لاده‌بات كه تێیدا وڵاتانی كه‌نداو نه‌ك هه‌ر ده‌بنه
لایه‌نێك له‌شه‌ڕ، به‌ڵكو ده‌بنه سوته‌مه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه ئامانجه‌كه‌ی
گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌یه.
ته‌ڵه‌ی واشنتۆن..
لههاوپهیمانهوه بۆ بازرگانیی چه‌ك
به‌گوێره‌ی تێڕوانینه‌كانی
بن جاسم، ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها ڕوخانی ڕژێمی ئێران یان له‌ناوبردنی
هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كان نییه، پلانی واشنتۆن بریتییه له‌پاشه‌كشێی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ره‌كانی
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه، هه‌ركاتێكیش وڵاتانی كه‌نداو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ تێوه‌گلان،
له‌وساته‌دا، ئه‌مریكا ڕۆڵی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ بازرگانێكی چاوچنۆكی چه‌ك كه بهههردولای
شه‌ڕه‌كه چه‌ك دهفرۆشێتو سهروهتو سامانی وڵاتانی كه‌نداو وشك ده‌كات.
پڕۆژه‌ی ئیسرائیلی
مه‌زن له‌سه‌ر داروپه‌ردوی جه‌نگ
خاڵه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كه
كه بن جاسم ئاماژه‌ی پێده‌كات، په‌یوه‌ندیی ئه‌م شه‌ڕه‌وه به‌خه‌ونی دێرینی ته‌لئه‌بیب
هه‌یه، ئه‌و پێیوایه لاوازكردنی هاوكاتی ئێران‌و وڵاتانی كه‌نداو، ڕێگه بۆ پڕۆژه‌ی
ئیسرائیلی مه‌زن خۆشده‌كات، كاتێك هێزه ناوخۆییه‌كان سه‌رقاڵی وێرانكردنی یه‌كترن،
ئیسرائیل وه‌ك تاكه هێزی باڵادهستو بێ ڕكابه‌ر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌رده‌كه‌وێت.
حیكمه‌ت لهبێدهنگیدایه
سه‌رۆك وه‌زیرانی
پێشوتری قه‌ته‌ر داوای به‌ئاگاهاتنه‌وه ده‌كات، ئه‌و وتویهتى، "به‌رژه‌وه‌ندیی
باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه له‌ئێستادا له‌وه‌دایه نه‌بنه لایه‌نگر له‌م جه‌نگه‌دا،
بۆیه داواده‌كه‌م ڕێگه‌یان بده‌ن با خۆیان به‌یه‌كدا ههڵشاخێنو ئێمه نه‌بینه
به‌شێك له‌و سوتانه".
