شارپرێس:
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی دووشەممە 9ی ئاداری 2026، کاتژمێر:22:24، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، پارچە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.