له‌باره‌ى كارپێكردنی موه‌لیدە ئەهلییەكانه‌وه‌ بڕیاردرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2081 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی موه‌لیدە ئەهلییەكان ڕایگەیاند، دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، بڕیاریانداوه‌ كارپێكردنی موه‌لیدە ئەهلییەكان لەشاری هەولێر تاوه‌كو سەری مانگ درێژبكەنەوە.


ئەنجوومەنەكە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناهەموارو نەخوازراوەی لەدوای وەستانی بەرهەمهێنانی وێستگەی غازی کۆرمۆر دوچاری هاتوین کە بەهۆیەوە گرفتی کەمیی کارەبای نیشتیمانیی لێکەوتوه‌تەوە، بۆ جاری دوەم لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كۆبوینەوەو بڕیاردرا بڕی 10 هەزار دینار لەبەرامبەر (200 کاتژمێر) کارەبا بۆ هەر ئەمپێرێک کارەباو بۆ ماوەی (20 ڕۆژ) تاکو 1ى 4ى 2026 لەلایەن خاوەن موه‌لیدەکان لەهاوڵاتیان وەربگیرێت لەسنوری پارێزگای هەولێر".

ئەنجومەنی موه‌لیدە ئەهلییەكان جەختیشیكردەوە، "هەر خاوەن موه‌لیدەیەک دەبێت 200 کاتژمێر کارەبا لەو ماوەیەدا بدات بەهاوڵاتیان، لەئەگەری چاکبونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانی لەوماوەیەدا، کارکردنی موه‌لیدەکان ڕادەگیرێت‌و خاوەن موه‌لیدەکان ئەو کاتژمێرانەی کە ماوە دەبێتە قەرز لەسەریان‌و بۆ جارێكى دیكه‌ لەبەرامبەریدا دەبێت کارەبا بدەنەوە بەهاوڵاتییان لەبڕی ئەو پارەیەی وەرگیراوە، هەر خاوەن موه‌لیدەیەکیش پابەندنەبێت، ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت".

بەپەلە