شارپرێس:
لەکاتێکدا گرژییە
سەربازییەکان لەناوچەکە گەیشتونەتە لوتکە، ئێران ڕوبەڕوی یەکێک لەسەختترین قۆناغەکانی
مێژوی خۆی دەبێتەوە، بهگوێرهى بەڵگە مەیدانییەکانو لێدوانە نێودەوڵەتییەکان، پێکهاتەی
سەربازییو ئەمنیی ئێران لەژێر زنجیرە هێرشێکی ستراتیژییو بێوێنەدا توشی داڕمانێکی
گەورە بوە.
کوژرانی ئەسەدوڵڵا
بادفەر.. گورزێک لەدڵی بەسیج
یەکێک لەدیارترین
ئەو زیانانەی کە ئێران هەوڵی شاردنەوەی دەدا، کوژرانی ژەنەڕاڵ ئەسەدوڵڵا بادفەر
بوو، بادفەر کە سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج بوو لەدەستەی ئەرکانی گشتیی، وەک ئەندازیاری
ڕێکخستنەوەی هێزەکانی خۆبەخش لەناو سوپادا دەبینرا، سەرچاوە میدیاییەکان دهڵێن،
ناوبراو لە ههشتی مارسدا لەشاری قوم بەشێوەیەکی نهێنی بەخاکسپێردراوە بۆ ئەوەی ڕێگریی
بکرێت لەتێکچونی زیاتری ورەی هێزە چەکدارەکان.
لێدوانە توندەکەی
ترەمپ: 48 سەرکردە لەیەک گورزدا
دۆناڵد ترەمپ لەچاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، پەردەی لەسەر قەبارەی هێرشەکان لاداو ئاشكرایكرد، "هێزەکانیان
توانیویانە 48 فەرماندەی پلەباڵای ئێران لەیەک ئۆپەراسیۆنی چڕدا بكهنه ئامانج، ئەمەش
پێشکەوتنێکی خێراو سەرکەوتنێکی ستراتیژی بێوێنەیه کە ئامانج لێی پەکخستنی تەواوەتی
ناوەندی بڕیاردانی سەربازیی بوە لەتاران".
لیستە ناڕەسمییەکەی
سەرکردە پێکراوەکان
جگە لەبادفەر، چەندین
ناوی گەورە لەناو بازنەی مەترسیدان یان کوژرانیان ئاماژەی پێکراوە، لەوانە، سەردار
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، ئیسماعیل قائانی
فەرماندەی فەیلەقی قودس كه تائێستا ڕون نییهو بهئامانجگرتنى پشتڕاستنهكراوهتهوه،
ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانىو بەرپرسی موشەکو درۆنهكانى ئێران.
ئامانجە ستراتیژییەکانو
بنکەو دامەزراوەکان
وهكو سهرچاوهكانى
ههواڵ باسیانكردوه، هێرشەکان تەنها مرۆیی نەبونه، بەڵکو ژێرخانی سەربازیی ئێرانیان
کردوه ئامانج، لهوانهش ناوەندی بڕیار وهك بارەگای ئەرکانی گشتییو ناوەندەکانی
سوپای پاسداران لەتاران، ههروهها پیشەسازیی سەربازیی لهناوچەکانی خۆجیرو پارچینو
بنکەی موشەکیی گەرمسار، ههروهها دامەزراوەکانی نەتەنزو فۆردۆ لەڕێگەی بۆمبی قورسی
بەردبڕەوە کراونەته ئامانج، لهگهڵ بنکەكانى ژێر زەوی، بنکەی ئاسمانیی (هەڵۆ
44)و وێستگەکانی ڕاداری (S-300)
بۆ پەکخستنی بەرگریی ئاسمانیی.
ئەم ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەی ئەمریکاو ئیسرائیل، نەک هەر توانای هێرشبەری ئێرانی لاوازکردوە، بەڵکو
درزێکی گەورەی لەسیستەمی فەرماندەییو کۆنترۆڵدا دروستکردوە، بێدەنگی تارانو
ناشتنی نهێنی فەرماندەکان، گەورەترین بەڵگەن لەسەر قەبارەی ئەو شۆکەی کە بەر ڕژێمەکە
کەوتوە.
