لە 10 رۆژدا 95 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون

جیهان

10/06/2025‌ 100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

لەگەڵ ئەوەی هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" لە هەفتەی 72 هەمیندایە و بەردەوامە لە چالاکییەکان، بەڵام رایگەیاندووە لە سێدارەدان بەردەوامە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە 95 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون.

لە ئێران و رۆژهەڵاتی کورستان 72 هەفتەیە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" ەردەوامە و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە زیاتر لە 95 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون، هەروەها 16 کەس لە زیندان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ناتوانن وەڵامی قەیرانەکانی ئابوری بدەنەوە و لە ڕێگەی سەرکوتکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان داواکارییەکانی خەڵک دەشارنەوە.

هەڵمەتی"سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بە توندی ئیدانەی ئەم شەپۆلە نوێیەی سەرکوت و لەسێدارەدان دەکات و داوای کاردانەوەی جددی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەرامبەر بەو تاوانانە.

کانوونی دووەمی 2023 وەک ناڕەزایەتییەک دژی لەسێدارەدانی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەڵمەتی"سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان"  دامەزرا، کە هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەك ئەندامانی هەڵمەتەکە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.

س.س