ئیسرائیل و لوبنان دژی حزبوڵا ڕێککەوتن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

یەحیئیل لیتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە حکومەتی لوبنان لە کاتی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا بە ڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە چیتر نایەوێت "داگیربکرێت" لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە.

 

یەحیئیل لیتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆ سەبارەت بە دیدگایەکی ڕوونی درێژخایەن بۆ  دیاریکردنی سنورەکان ئەنجامدراوە.

 

هەروەها ستایشی "گفتوگۆ نایابەکەی" لەگەڵ لوبنان کرد.

لای خۆیەوە لوبنان لە میانی کۆبوونەوەی واشنتۆن داوای لە ئیسرائیل کرد کە بەیاننامەی تشرینی دووەمی 2024 سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ بە تەواوی جێبەجێ بکات.