ترەمپ هۆشداریدەداتە ئەو وڵاتانەی دان بەدەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، داننان بەدەوڵەتی فەڵەستین، پاداشتی بزوتنەوەی حەماسەو بەنیازی ئەوەنییە ئەوکارە بکات.


ئەو لێدوانەی کۆشکی سپی لەکاتێکدا تادێت، ئەو  وڵاتانەی خواستی داننان به دەوڵەتی فەڵەستینيان هەیە ڕوو لەزیادبونن.

 مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە لەمانگی ئەیلولدا دان بەدەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت لەنەتەوەیەکگرتوەکان.

ڕونیشیکردەوە، ئامانجی ئەو، پاراستنی چانسی چارەسەری دوو دەوڵەتە.

کارنی بەڕۆژنامەنوسانی وتوه، "ئەم هەنگاوە مەرجدارە بەپابەندبونی دەسەڵاتی فەڵەستین بەچاکسازییەکان، لەوانەش چاکسازییەکی ڕیشەیی لەحوکمڕانیداو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لەساڵی 2026 بەمەرجێک بزوتنەوەی حەماس نەتوانێت بەشداريی تێدابکات".

هاوکات ئەنتۆنی بانیز سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، قەیرانی غەززەی لەگەڵ، کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاووتوێکردوەو پشتیوانیی بەهێزی حکومەتەکەی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان دوپاتکردوەتەوە.

ستارمەر لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، بەریتانیا ئامادەیە لەمانگی ئەیلولدا لەمیانی کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، دان بەدەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت.
ئ.ه