پەرلەمانی عێراق 164 پەرلەمانتاری بەلێبڕینی بەشێکی موچەکانیان سزادا

عیراق

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 
پەرلەمانی عێراق 164 پەرلەمانتاری بەهۆی ئامادەنەبوون لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا سزا دا.

پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی بڵاوکردەوە کە ژمارەیەکیان کوردن.

 موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆكی پەرلەمان فەرمانی کردووە بەسزادانی  هەریەكێك لەو پەرلەمانتارانە بەلێبڕینی بڕی (1 ملیۆن) دینار لە موچەكانیان.