مانگی ڕابردوو دوازدە کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 185 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی تەموزی ۲۰۲۵، لانی کەم ۱۲ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و  بریندار بوون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، شەش کۆڵبەر کوژراون و شەش کۆڵبەریش بریندار بوون.

زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە سنورەکانی پارێزگای سنە تۆمار کراوە.