شارپرێس:
ئه‌مشه‌و له‌دوو ناوچه‌ى جیاوازى سوریا، هێزه‌كانى سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع په‌لامارى شه‌ڕڤانانى ههسهدهیانداو سه‌ره‌نجامیش تێكشكێندران.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس لهڕۆژئاواى كوردستانه‌وه ئاشكرایكرد، دواى تێكشكاندنى گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع له‌شارى دێرحافر-ى سه‌ر به‌حه‌له‌ب، لهمهنبهجیش هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده.
په‌یامنێرمان لهڕۆژئاواى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌هه‌ردوو قۆڵى (خهفسهو گهیاریه) له‌مه‌نبه‌ج، هێزه‌كانى شه‌رع هێرشیانكردوهتهسهر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، به‌ڵام شه‌ڕڤانانى كورد به‌توندى ڕوبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌و (9) چه‌كدارى سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع كوژراون.
به‌وته‌ى په‌یامنێرمان، به‌بڕیارى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده، هێزێكى زۆر به‌ئاراسته‌ى هه‌ردوو ناوچه‌ى شه‌ڕ جوڵه‌ى پێكراوه‌و چه‌كى قورسیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ناوچه‌كانى شه‌ڕ گواستوه‌ته‌وه.
شارپرێس زانیویه‌تى، له‌ئێستادا له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى شه‌ڕ تاڕاده‌یه‌ك ئارامى هه‌یه، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئاماده‌باشیى خۆى بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى دیكه گرتوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مشه‌و هێزێك به‌ناوى (العمشات) كه له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رجه‌م چهكو جبه‌خانه‌و موچهشى له‌لایه‌ن توركیاوه دابینده‌كرێت، له‌شارى دێرحافر هێرشیكرده‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، به‌ڵام شه‌ڕڤانان به‌توندى ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه‌و تێكیانشكاندن.
