هاتوچۆی هەرێم شۆفێران لەبەكارهێنانی كەرەستەیەك ئاگاداردەكاتەوە

کوردستان

03/10/2025‌ 2572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، شۆفێران هەر کەرەستەیەک بەکاربهێنن بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان، لێپرسینەوەی یاسایییان لەگەڵ دەکرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەهەندێک پەیج و ئەکاونتەکان ڕیکلام بۆ کەرەستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار دێت بەشێوەی دەراب کە بەڕیمۆت کۆنترۆل کار دەکات دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ.

ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرەستەیە بەکار بهێنێت، سزای توند دەدرێت.

دەشڵێت، هەر شوێنێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر، بەهیچ شێوەیەک شاردنەوە و لابردن و دەستکاری کردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێگا پێدراو نیە ئەنجام دەرانی بەتوندترین شێوە سزادەدرێن.