شارپرێس:
مایك والتز باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەرفەت دەدات بە دانوستان لەگەڵ ئێران، تارانیش ڕایگەیاند كە هێرشەكانی ڕادەگرێت.
واڵتز بە فۆكس نیوزی وتووە، "ترەمپ هەناسەیەك دەدات بە دانوستانەكان، پەنجەرەیەكی سنوورداری دەرفەتیان پێدەبەخشێت".
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای ئێرانییەوە ڕایگەیاندووە، ئەگەر واشنتۆن بەردەوام بێت لە وەستاندنی هێرشەكان، هێرشەكان ڕادەگرین.
ئەو سەرچاوەیە وتی، ڕۆژێك دوای ڕاگرتنی هێرشەكانی واشنتۆن دوای 13 شەوی یەك لە دوای یەك لە هێرشەكان، هەڵوێستی ئێران هەر هەڵوێستێكی بەرامبەرە. ئەگەر هێرشەكان بوەستێن، ئێرانیش ئۆپەراسیۆنەكانی ڕادەگرێت. ئێمە ئەم پەیامەمان بە ئەمریكا گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گومان زیاترە لە گەشبینی بەرامبەر بە وەستاندنی هێرشەكان، بۆچوونی باو ئەوەیە كە ئەم وەستانە تاكتیكییە و ڕاستەقینە نییە.