کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ

ڤیدێۆ

04/01/2026‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەدوای بۆردومانکردنی کاراکاس و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی فەنزوێلا چەندین وڵات هاتنە دەنگ و بە پێشێلکردنی یاسا و سەروەری ئەو وڵاتە ناویان برد

لە هاوینی ساڵی رابردوەوە دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند نیکۆلاس مادۆرۆ دەبێت دەستگیربکرێت و وەک بازرگانێکی مادەی هۆشبەر ناساندی

وتیشی هەر کەس و لایەنێک جێگای مادۆرۆ ئاشکرا بکات ٥٠ ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت، دواجار لە بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەمی ئەمسال لەلایەن هێزێکی تایبەت بە ئەمریکاوە لە ئاسمانەوە دابەزینە ناو کاراکس و لەگەڵ خێزانەکەی دەستگیریان کرد ، هەر لەدوای دەستگیرکردنی چەندین وڵاتی وەک روسیا ، چین، کۆڵۆمبیا، شیلی، بەتوندی نارەزاییان دەربڕی و دەستگیرکرنەکەیان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوەڵەتیەکان وەسفکرد.

لای خۆشییەوە کایا کاڵاس کۆمیساری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، هەرچەندە چەندین جار جەختمان لەوەکردووەتەوە کە مادۆرۆ سەرۆکێکی ناشەرعیە بەڵام پێویستە ڕێز لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بگیرێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیرکردنی سەرۆکێکی دەوڵەتی لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا بەپێشینەیەکی مەترسیدار وەسف کرد و نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەبێبایەخکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا.

فەرەنساش لایخۆیەوە ئیدانەی ئەمکارەی ئەمریکایکرد سەبارەت بەدەستگیرکردنی مادۆرۆ لە رێگای دابەزاندنی هێزی سەربازیەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش پێشوازی لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، دوورخستنەوەی مادۆرۆ کۆتایی بەوڕژێمە دێت کە ناوی لێنابوو ڕژێمێکی ناشەرعی

جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکای بۆ دەستگیرکردنی مادۆرۆ پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بە پێویستزانی

ڕووسیاش نیگەرانی لە کردەوەکەی ئەمریکا دەربڕی و رایگەیاند پشتیوانی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی  ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین

گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، لەوبارەیەوە داوای دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات وهێرشەکەش بە تاوانکاری وەسف دەکات

وەزارەتی دەرەوەی چین له به یاننامەیه کدا ئیدانەی ئەو کارەی ئەمریکای کرد و رایگەیاند وڵاتەکەیان توشی شۆکبووە دژی بەکارهێنانی هێز ،  شکاندنی سەرەوەری یاساییە لەلایەن ئەمریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند ، تاران هێرشه سه ربازییەکه و پێشێلکردنی ئاشکرای سه روەری ڤه نزوێلا مەحکوم دەکات و به دەستدرێژی نایاسایی ئەمریکا ناوی برد.

لە ناوخۆی عێراقیشدا موقتەدا سەدر سەرۆکی بزوتنەوەی نیشتمانی شیعەکان  رایگەیاند ،دەستگیرکردنی مادۆرۆ پەیامێکە بۆ نەیاران و ئەو کەسانەی کەلەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا ناکۆکن.

بەپەلە