شارپرێس:
سەرۆکی تورکیا دەڵێت، سەقامگیری و ئارامی باکووری سوریا کاریگەریی دەکاتە سەر وڵاتەکەی و خوازیارە ئەو وڵاتە لەسەر بنەمای یەک دەوڵەت و سوپا ڕێک بخرێتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بە پابەندبوونی هەسەدە بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا، ئارامی و سەقامگیری دروست دەبێت.
دەشڵێت، هاووڵاتی کورد، عەرەب، تورکمان و عەلەوی سووریا هیچ کێشەیان نییە لەگەڵیاندا، بەڵام کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەو لایەنانەیە وەک داردەست بەکاردەهێنرێن.
ئەردۆغان ڕونیکردەوە، چارەسەرکردنی کێشەی باکووری سوریا، بارگرانی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا نەهێشتووە.