وەزیری دەرەوەی میسر ڕازیبوونی حەماسی بە چەكدانان ڕاگەیاند

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاندووە، حەماس و لایەنە فەلەستینییەكانی دیكە ڕێككەوتوون لەسەر ڕادەستكردنی هەموو چەكەكانیان. هەروەها دووپاتی لە دژایەتی قاهیرە بۆ هەر هەوڵێك بۆ گواستنەوەی زۆرەملێی فەلەستینییەكان بۆ سینا كردەوە.

عەبدولعاتی ئاماژەی بەوەكرد بزوتنەوەی حەماس و گروپە چەكدارەكانی دیكەی فەلەستین ڕێككەوتن بە ڕادەستكردنی هەموو چەكە سوك و قورسەكان.

هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە گواستنەوەی فەلەستینییەكان بۆ نیمچە دورگەی سینا هێڵێكی سورە بۆ میسر، هۆشداریشیدا لەوەی هەنگاوێكی لەو شێوەیە بە شێوەیەكی كاریگەر "دۆسییەی فەلەستینییەكان لەناو دەبات".