وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەنێو خاكی سوریاوە پەیامێك ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع دەكات

جیهان

31 خولەک پێش ئێستا‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە سەردانی هێزەكانی وڵاتەكەی كرد لە باشوری سوریا و بەڵێنیدا ئامادەیی خۆیان لە ناوچەكەدا بپارێزن تا ئەو كاتەی هەڕەشە هەبێت.

لەم سەردانەدا كاتس ڕایگەیاند كە هێزەكانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی ڕۆژانە ئەنجام دەدەن بۆ پوچەڵكردنەوەی هەڕەشەكان و ڕێگریكردن لە دامەزراندنی هەر شتێك كە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست بكات.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل پەیامێكی ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا كرد و ڕایگەیاند، "كاتێك بەیانیان لە كۆشكەكەت لە دیمەشق لە خەو هەڵدەستیت و سەیری چیای حەرمون دەكەیت سوپای ئیسرائیل دەبینیت، تێدەگەیت كە ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی شارۆچكەكانمان و سنورەكانمان".

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەو كاتەی هەڕەشە هەبێت، سوپای ئیسرائیل لێرە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی ئاسایشمان دەستەبەر بكات.