مەزڵوم عەبدی لەسەر بڕیارێکی ئەمریکا لەبارەی سوریاوە هاتەدەنگ

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نوسیویەتی، بڕیاری دەركردنی سوریا لەلیستی تیرۆر، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ڕاستکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگە خۆش دەکات بۆ قۆناغێکی نوێ لەسەقامگیری، گەشەپێدان و کارکردن بۆ داهاتوی سوریا.


فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەشڵێت، بڕیارەکە دەستکەوتێکی گرنگە لەپێناو هێنانەدی ئاواتەکانی گەل بۆ ئاسایش، ئاشتی و خۆشگوزەرانی و تێپەڕین بەرەو داهاتویەکی گەشتر.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمریکا بەفەرمی سوریای لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا کە تۆمەتبار بون بەپشتیوانیکردنی تیرۆر.