شارپرێس:
مێژوی هاوچەرخی کوردستان گەواهی ئەوە دەدات کە تەڤگەری ئازادیی کورد ڕوبەڕوی زنجیرەیەک پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بوەتەوە، کە ئامانجیان تەنها کەسایەتییەک نەبوە، بەڵکو هەوڵێک بوە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی سیاسییو نەتەوەیی گەلێک کە داوای ئازادیی دەکات.
پیلانگێڕیی 15ى شوباتی 1999
ئەو ڕۆژه وەک "ڕۆژێکی ڕەش" لەمێژوی کورددا دەناسرێت، هێزە هەژمونگەرەکان ویستیان بەدیلگرتنی عهبدوڵڵا ئۆجهلان، کۆتایی بەبزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بهێنن، بەڵام ئەو پیلانگێڕییە لەئیمراڵییەوە گۆڕدرا بۆ دەرفەتێک بۆ وەرچەرخانێکی مێژوییو مەعریفی (ڕێنێسانسی فیکری) کە تێیدا ئۆجهلان مۆدێلی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی وەک جێگرەوەیەک بۆ دەوڵەت-نەتەوە پێشکەشکرد.
پیلانگێڕیی 5ى کانونی دوەمی پاریسو ڕۆژئاوا
دوای شکستی پیلانگێڕیی یەکەم، لە 5ی کانونی دوەمدا جارێکی دیکە لەڕێگەی تیرۆرو هێرشەوە لەپاریسو دواتر دژ بەدەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هەوڵی لاوازکردنی ئیرادەی کورد درا، ئەو قۆناغە ئامانجی لێدان بوو لە"پێشەنگایەتی ژنان"و ئەو سیستەمە دیموکراتیکەی کە لەڕۆژئاوا چەکەرەی کردبوو.
هۆکارەکانی پوچەڵبونەوەی پیلانگێڕییەکان
تێکۆشانی فیکری: گۆڕینی زیندان بۆ ئەکادیمیایەکی فیکری کە سنورەکانی تێپەڕاند.
یەکگرتویی نەتەوەیی: یەکدەنگی گەل لەهەر چوار بەشی کوردستانو تاراوگە، سەلماندی کە "ڕێبەرایەتیو گەل" دوو جەستەی جیانەکراوەن.
فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی: ئەم دروشمەو تێکۆشانی ژنان بوە قەڵغانێکی بەهێز کە پیلانە تاریکەکانی تێکشکاند.
پیلانگێڕییەکان نەک هەر نەیانتوانی تەڤگەری ئازادی لەناو ببەن، بەڵکو بونە هەوێنی بەهێزتربونی پەیوەندی نێوان گەلو ڕێبەرایەتی، ئەمڕۆ پرسی کورد لەئاستی نێودەوڵەتیدا لەهەموکات زیاتر ناسراوەو وەک کلیلی چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت
