شارپرێس:
لەشاری هەولێر، حزب‌و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی سنوری قەزای خانەقین کۆبونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا بۆ تاووتوێکردنی ئەو گۆڕانکارییە ئیداریی‌و جوگرافییانەی کە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەسنوری پارێزگای دیالە ئەنجامدەدرێن، دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كدا، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم په‌یامێكى هۆشدایى ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت، "كۆبونه‌وه‌كه‌مان زۆر نیشتمانیانه‌و زۆر كوردانه بوو، جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه، پرسێكى ناده‌ستورى، نایاسایى سه‌ریهه‌ڵداوه‌و هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ڕاگرتنى".
شێركۆ میروه‌یس نوێنه‌رى یه‌كێتیى له‌كۆنگره‌كه‌دا وتى، "پیلانێکی مەترسیدار لەئارادایە بۆ بچوککردنەوەی سنوری کارگێڕیی قەزای خانەقین، ئەوەی ئێستا دەکرێت تەواوکاری ئەو سیاسەتی تەعریبەیە کە لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو دەستی پێ‌کردبوو، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی ناحیەکانی وەک (قەرەتەپەو گوڵاڵە) بکرێن بەقەزاو ناحیەی (سەعدیە)و چەند گوندێکی دەوروبەری خانەقین لەقەزاکە داببڕێنرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خانەقین وەک ناوەندێکی کوردیی گرنگ لەناوچەکە لاوازبکرێت‌و سنورەکەی تەنها بۆ ناوەندی شارەکە کەمبکرێتەوە".
فه‌همى بورهان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم هه‌ر له‌كۆنگره‌كه‌دا وتى، "ئێمه وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم‌و لایەنە سیاسییەکانی خانەقینیش جەختده‌كه‌ینه‌وه، به‌گوێره‌ى دەستوری عێراق‌و مادەی 140، نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی ئیداریی لەم ناوچانەدا بکرێت تاوەکو کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان یەکلادەکرێتەوە، ئەم بڕیارانە نایاسایین‌و پێشێلکارییەکی ڕونی دەستورن".
وه‌كو فه‌همى بورهان ڕونیكرده‌وه، "لەکۆبونەوەکەدا، ئێمه‌ش‌و لایەنە سیاسییەکانى خانەقینیش داوامان لەسەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان ده‌كه‌ین کە بێنەسەر خەت‌و لەڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە تانە لەم بڕیارانە بگرن‌و ڕێگریی بکەن لەجێبەجێکردنیان".
